سەرکەوتنی هیوابەخشی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەسەر هەڵبژاردەی لیتوانی پێش دەس پێ بوونی مۆندیالی تۆپی پێ لە ڕووسیا
هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێش دەس پێ بوونی پێشبڕکێکانی مۆندیال لە ڕووسیا لەیاریی تەداروکاتی، هەڵبژاردەی تۆپی پێی لیتوانی بەئەنجامی یەک بە هیچ بردەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دوێشەو(هەینی) لەیاریەکی تەداروکاتی و لەشاری مۆسکۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی لیتوانی کەوتە ململانێ و بە گۆڵی خولەکی٨٨ی کەریمی ئەنساری فەرد، سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
ئەو یارییە لەپشت دەرگا داخراوەکان و بەدوور لەچاوی لاگران و پەیامنێران بەڕێوە چوو.
ئەوە، دوایاریی تەداروکاتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران پێش دەسپێبوونی مۆندیالی٢٠١٨ی ڕووسیا بوو.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران پاش بەڕێوەچوونی ئۆردوی پرۆڤەکردن لە ئەستەمووڵی تورکیا، ئێستا لە مۆسکۆ ئامادەیەو دواقۆناخەکانی ئامادەسازی پێش دەس پێ بوونی مۆندیال، دەپێوێ.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە گرووپی دووی مۆندیالی تۆپی پێی٢٠١٨ لەگەڵ تیمەکانی مەراکش، ئیسپانیا و پورتوگال یاری دەکا.
یەکەم یاریی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ڕۆژی هەینی١٥ی ژۆئەن لەهەمبەر هەڵبژاردەی مەراکش ئەنجام دەگرێ.
بیست و یەکەمین خولی پێشبڕکێکانی مۆندیالی تۆپی پێی٢٠١٨ لە رۆژی١٤ی ژۆئەنەوە بەئامادەبوونی سی و دوو تیم لە ڕووسیا دەس پێ دەکا کە لەیاریی دەسپێکدا، ڕووسیا لەگەڵ عەرەبستان دەکەوێتە ململانێ.