حوزه‌یران 12, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • رێوشوێنی توندی ئاسایشیی فیفا بۆ مۆندیاڵ

بەرپرسانی روسیی بەڕێوەبەری بیست و یەکەمین دەورەی یاریەکانی مۆندیاڵی تۆپی پێ ، رێوشوێنی ئاسایشیی توندیان بۆ هاتوچۆکردنی نێو یاریگاکان لەبەرچاو گرتووە .

بە پێی  راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر لە روسیاوە  زەنگی بیست و یەکەمین دەورەی یاریەکان لە دوو رۆژی دیکەوە لێ ئەدرێ و روسیا ، دەبێ بە سەرەکی ترین سوژەی وەرزشی جیهان . لەم نێوەدا بەرپرسانی بەڕێوەبردنی ئەم یاریانە رێوشوێنی توندی ئاسایشیان لەبەرچاو گرتووە .

چوونە ناو و هاتنە دەر لە یاریگاکان و شوێنی بەڕێوەچوونی پرۆڤەی هەڵبژاردەکان  بە توندی کۆنتڕۆڵ دەکرێ و پەیامنێرانێک کە بە نیازی چوون بۆ شوێنی پرۆڤەی هەڵبژاردەکانن پشکنینیان بۆ دەکرێ و کەلوپەلەکانیان بە وردی دەپشکنرێن .

لە شوێنی پرۆڤەی هەڵبژاردە گەورەکانی وەک ئارژانتین ، پورتوگاڵ ، ئاڵمان ، بەرازیل و ... هەر ئەم بارودۆخە هەیە و هاندەران و هەواڵنێران بۆ چوونە نێو شوێنی پرۆڤە رووبەڕووی رێوشوێنی توندی ئاسایشی دەبنەوە .

بەرپرسانی بەڕێوەبردن هەروەها بۆ ئەو بەرپرسانەی کە بە نێو شاردا هاتوچۆ دەکەن رێوشوێنی توندی ئاسایشیان لەبەر چاو گرتووە .

ئەو بەرپرسانەی کە دەخوازن لە کەمپی شوێنی مانەوەی خۆیان لە کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەیان بچنە دەر ئۆتۆمبێلەکانیان مۆرومۆم دەکرێ و لە شوێنێ مەبەست دەکرێتەوە .

بەر لە جامی جیهانی هەندێ تاقم و گروپ لەوان داعش هەڕەشەی پەلاماری خۆکوژی و بۆمب نانەوەیان کردبوو .

سەرپەیڤ