ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبردنى مۆندیالى ٢٠٢٦یان بەدەستهێنا
مەلەفى هاوبەشى ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک شەڕەفى بەڕێوەبردنى جامى جیهانى ٢٠٢٦ى بەدەستهێنا.
"جیانى ئنفانتینۆ"ى سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى جیهان رایگەیاند، مەلەفى هاوبەشى هەر سێ وڵاتى ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک میوانداریکردنى مۆندیالى ٢٠٢٦ى بەدەستهێناوە.
لۆگۆى مەلەفى هاوبەشى ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیکپرۆژەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەو وڵاتەکەى مۆندیالى ٢٠٢٦ بەڕێوەدەبات، لە مۆسکۆى پایتەختى روسیا ئەنجامدرا و مەلەفى هاوبەشى ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک ١٣٤ دەنگى بەدەستهێنا و کێبڕکێکەى لە مەلەفى وڵاتى مەغریب بردەوە، کە ئەم ٦٥ دەنگى پێ‌درابوو.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بە بەشدارى ٣٢ وڵات، مۆندیالى ٢٠١٨ لە روسیا دەستپێدەکات و وڵاتى قەتەریش میوانداریکردنى مۆندیالى ٢٠٢٢ى پێبەخشراوە.
بریاره ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 14-6-2018 دەورەی 21ـی یارییه‌کانى جامى جیهانى بۆ تۆپى پێ له وڵاتى روسیا ده‌ستپێبکات و ماوه‌ى مانگێکیش یارییه‌کان درێژه ده‌کێشێت .
پێش ده‌ستپێکى یارى کردنه‌وه‌ى جامى جیهانى روسیا به نیو کاتژمێر ئاهه‌نگى کردنه‌وه‌ى جامه‌که له نێو یاریگه‌که به‌رێوه‌ده‌چێت .
روسیاى میواندارى ئه‌م دەورەیە له یارى کردنه‌وه‌ى جامه‌که له کۆمه‌ڵه‌ى یه‌که‌م میواندارى سعودیه ده‌کات و فیکه‌ى ده‌ستپێکى یارییه‌که‌ش سه‌عات 6:00ـى ئێواره ده‌بێت.