مۆندیاڵی 2018 ی روسیا لە دوهەم رۆژدا
مۆندیاڵی 2018 ی روسیا لە رۆژی دوهەمدا یانی شەممەش چوار یاری دیکەی بە خۆوە بینی .
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارژانتین لە یەکەم یاری خۆی دا لە مۆندیاڵی روسیا لە بەرامبەر ئیسلەند دا بە ئەنجامی یەکسان وەستا .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، یاری هەڵبژاردەکانی ئارژانتین و ئیسلەند لە کاتێک دا لە کاژێر پێنج و نیوی ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە دەستپێبوو کە دوو هەڵبژاردەکە بە ئەنجامی باشتر لە ئەنجامی یەکسانی یەک بە یەک نەگەیشتن .
سێرخیۆ ئاگۆئیرۆ بۆ ئازرژانتین و ئالفرێد فینبۆ گاسێن بۆ هەڵبژاردەی ئیسلەند گۆڵیان لێدا .
هەردوو گوڵی یاریەکە کە لە نیوەی یەکەمدا تۆمار کران ، وایکرد هەندەرانی تۆپی پێ چاوەڕویانیان هەبێ هاوتیمیەکانی مێسی لە هەڵبژاردەی ئارژانتین نیوەی دوهەم بە هێزی زیاتر دەست پێ بکەن ، رووداوێک کە ڕووی دا بەڵام ئەم هەڵبژاردەیەش نەیتوانی دەرفەتەکان بەکار بێنێ و بە گۆڵی باڵادەستیی بگات .
هەروەها لە یاریەکی دیکەدا دانمارک توانی لە یەکەم یاری خۆی دا بە ئەنجامی یەک بە سفر لە پیرۆ بباتەوە .
راهێنەری دانمارک ئاگا حاریدە لە پرێس کۆنفڕانسێک دا دوای یاریەکە رێزی لە یاریزانەکانی گرت و وگوتی : پێرۆ هەوڵێکی زوری دا بۆ یەکسان کردنی یاریەکە ، بەڵام بەرگریی هەڵبژاردەی ئێمە باش کاری کرد و دەبێ پیرۆزباییان لێ بکەین .
هەڵبژاردەی کرۆڤاسیاش لە کاژێر یازدە و نیوی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە یەکەم یاری خۆی لە مۆندیاڵی 2018 ی روسیا رووبەڕووی نیجیریا بۆوە و سەرەنجام بە باڵادەستیی دوو بە سفر مەیدانی بە جێ هێشت .
بەڵام یاری یەکەمی کۆمەڵەی سی مۆندیاڵ لە کاژێر دوو و نیوی رۆژی شەممە نێوان هەڵبژاردەکانی ئوستڕالیا و فەڕەنسە لەیاریگەی شاری کازانی روسیا دەستپێ بوو کە بە سەرکەوتنی دوو بە یەکی نوێنەرەکەی کیشوەری ئوروپا کۆتایی پێهات .