حوزه‌یران 18, 2018 08:21 Asia/Tehran
  • ئاڵمانیای پاڵەوانی خولی پێشووی مۆندیاڵ بە مەکسیکی دۆڕاند

هەڵبژاردەی ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٤ی بەرازیل توشی دۆڕانێکی دوور لە چاوەڕوانکراو هات و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مەکسیک دۆڕا.

لە گروپی شەشەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ئەڵمانیاو مەکسیک لە یاریگای لۆژنیکی رووبەڕووی یەکبوونەوە و هەرچەندە بە درێژایی یاریەکە ئەڵمانیا باشتر دەرکەوتوو بنیرا، بەلام بە گۆڵێکی یاریزان لۆزانۆ کاتێک لە خولەکی ٣٥ تۆماری کرد، توشی دۆڕان هات و دوای ٣٢ ساڵ یەکەم یاری مۆندیالی لە دەستپێکیدا دۆراند.

لە یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی بەرازیل توشی یەکسانبوون هات و بە گۆڵێک لەگەڵ هەڵبژاردەی سویسرا بەرامبەر بوو.

یاریەکە لە گروپی پێنجەمی مۆندیال ئەنجامدرا و هەڵبژاردەی بەرازیل سەرەتا لە خولەکی ٢٠ بە گۆڵی کۆتینهۆ پێشکەوت و گێمی یەکەمی ١-٠  کۆتایی پێ هێنا.

لە گێمی دووەم سویسرا لە خولەکی ٥٠ لە لایەن یاریزان زوبێر توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و یاریەکەش ١-١ تا کۆتایی مایەوە و هەریەکە و خاڵێکیان هەیە.

لەم گروپەدا سڕىیا یەکەمە و سویسرا و بەرازیل لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن و کاستاریکاش هیچ خاڵێکی نییە.

هەڵبژاردەی فەڕەنسەش لە یەکەم یاری خۆی دا لە مۆندیاڵی 2018 ی روسیا لە بەرامبەر ئوسترالیادا بەسەرکەوتن گەیشت .

سەرپەیڤ