مۆندیاڵی ٢٠١٨ و سەرسووڕمانی جیهان
شکستی قورسی ئارژانتین بەرامبەر بە کورواسی/ یەکسان بوونی ئەنجامی یاریی نێوان دەنیمارک و ئۆسترالیا / بردنەوەی فەرەنسا لە پێرۆ
شکستی قورسی ئارژانتین بەرامبەر بە کورواسی
یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارژانتین بە ئەنجامی ٣ بە هیچ لە چوارچێوی یارییەکانی مۆندیاڵی ٢٠١٨ بەرامبەر بە کورواسی داینا.
لە یەکەم یاریی خولی دووەمی گرووپی چواری ڕکابەرایەتییەکانی مۆندیاڵی جیهانیی ٢٠١٨ی ڕووسیا کە شەوی ڕابردوو کاژێر ١٠:٣٠ بە کاتی تاران دەست پێ بوو، یانەکانی ئارژانتین و کورواسی بە ناوبژیوانیی "ڕۆشەن ئەیرماتۆف"ی ئوزبەکستانی پێکەوە یارییان کرد کە لە کۆتاییادا کورواتەکان بە ئەنجامی ٣ بە هیچ لە خەنیمی بەناوبانگی خۆیان بردەوە.
دوێنێیش ، یەکەم یاریی ڕۆژی هەشتەمی ڕکابەرایەتیی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا بە ئەنجامی یەکسان کۆتایی هات.
دەنیمارک و ئۆسترالیا لە گرووپی C لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا لە یاریگەی "سامارا ئانا" پێکەوە یارییان کرد و کە ئەو یارییە بە ئەنجامی یەک بە یەک کۆتایی هات.
یانەی هەڵبژاردەی فەرەنسایش بە سەرکەوتن بەرامبەر بە پێرۆ، گەیشتن بە قۆناغی یەک هەشتەمی فیناڵی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیای یەکلا کردەوە.
یاری فەرەنسا کە لە یەکەم یاریی خۆیدا لە گرووپی C لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا بە ئەنجامی ٢ بە ١ لە ئۆسترالیا بردبوویەوە، شەوی ڕابردوویش لە یارگەی "ئەکاترینبێرگ ئارەنا" بۆ یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی پێرۆ چووە مەیدانەوە و بە ئەنجامی ١ بە سفر سەرکەوت.