پاڵەوانەتیی هەڵبژاردی کاراتەی کرێکارانی ئێران لە جیهاندا
هەڵبژاردی کاراتەی کرێکارانی ئێران لە یەکەم ئامادەبوونی لە یارییە جیهانییەکانی کرێکاراندا توانی ٩ میداڵیا جۆربەجۆر بە دەست بێنێ.
هەڵبژاردەی کاراتەی کرێکارانی ئێران بە ٦ میداڵیای زێڕ، ١ زیو و ٢ برۆنز، بوو بە پاڵەوانی شەشەمین یارییە جیهانییەکانی کرێکاران لە ئیسپانیا.
پێشتریش تیمی زۆرانی فەرەنگیی کرێکارانی ئێران بە دەس خستنی ٧ میداڵیای زێڕ و ١ برۆنز پاڵەوانەتیی ڕکابەرایەتیی جیهانی کرێکاری لە ئیسپانیای بە خۆ تەرخان دا.
شەشەمین خولی یارییە جیهانییەکانی وەرزشی کرێکاری و ئاماتۆری لە دوەمی ژولایی ٢٠١٩ـەوە لە شاری تورتوسا" Tortosa ی ئیسپانیا دەست پێبووە و ٣٠٠٠ وەرزشوان لە ٤٢ وڵاتی جیهان بۆ ماوەی شەش ڕۆژ پێکەوە ڕکابەرایەتی دەکەن.
کاروانی ئێران بە ١٤٠ وەرزشوان لە ٩ لقی وەرزشی لە چوارچێوی ١٦ تیم لە ڕکابەرایەتیی جیهانیی کرێکاری لە ئیسپانیا بەشداری کردووە.