هەڵبژاردەی تازە لاوانی زۆرانی فەڕەنگیی ئێران لە ئاسیا
تهمووز 06, 2019 07:09 Asia/Tehran
تیمی تازە لاوانی زۆرانی فەڕەنگیی ئێران بە وەدەسهێنانی 4 مەدالیای زێڕ ، 2 زیو و یەک برۆنز و کۆی 181 خاڵ ،نازناوی پاڵەوانەتی ئاسیای وەدەسهێنا .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، دوای هەڵبژاردەی ئێران ، هەڵبژاردەی قەزاقستان ی میواندار بە وەدەسهێنانی 175 خاڵ بوو بە دوهەم .
پێشبڕکێکانی زۆرانی فەڕەنگیی تازەلاوانی پاڵەوانەتیی ئاسیا رۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە شاری نورسوڵتانی کازاخستان بەڕێوەچوو .
هەڵبژاردەی زۆرانی فەڕەنگیی ئێران ساڵی رابردوو (2018 )ش لە ئۆزبەکستان توانیبووی نازناوی پاڵەوانەتی وەدەسبێنێ .