کورتەفیلمی ئێرانی خەڵاتی فستیڤاڵی جیهانیی ئەرژەنتینی بەدەست هێنا
تهمووز 06, 2019 20:46 Asia/Tehran
کورتەفیلمی "حەلەزون" لە دەرهێنانی "محەممەد توریوریان" بوو بە باشترین فیلم لە نۆیەمین خولی فستیڤاڵی «CINEVERSATIL» ی ئەرژەنتین.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، کورتەفیلمی "حەلەزون" بەرلەوە توانیویەتی خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی «Milestone Worldwide»ی ئەمریکاش وەربگرێ.
ئەو کورتەفیلمە کە لە بیست و پێنجەمین خولی فستیڤاڵی «Brainwash»ی ئەمریکاش قەبووڵکراوە، لەمانگی ژوولای لەشاری ئۆکلەندی کالیفۆرنیا پێشان دەدرێ.
"حەلەزون" چێرۆکی سێ گەنج دەگێڕێتەوە کە لەلایەن قاچاخچییەکی مرۆڤ بەنیازن بەشێوەی نایاسایی لەسنورەکانی تورکیا دەرباز ببن بەڵام بڕوا مەزهەبییەکانی قاچاخچییەکە کە دەیەوێ ئەوان لەسنوری دەربازبکا، گرفتیان بۆ ساز دەکا.