دەسخستنی ١٣٨ میداڵیای ڕەنگامە لە یارییە جیهانییەکانی کرێکاران لە ئیسپانیا
کاروانی ئێران تا ئێستا لە شەشەمین خولی یارییەکانی جیهانیی کرێکاراندا سەرجەم ١٣٨ میداڵیای ڕەنگامەی بە دەست هێناوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ شەشەمین خولی یارییە جیهانییەکانی وەرزشی کرێکاری لە دووەمی ژولاییەوە لە شاری "تۆرتۆسا" Tortosaی ئیسپانیا دەست پێ بووە و ٣٠٠٠ وەرزشوان لە ٤٢ وڵاتی جیهانەوە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ پێکەوە لە ڕکابەرایەتیدان.
کاروانی وەرزشیی ئیران تا ئێستا لە یارییە جیهانییەکانی کرێکارانی ئیسپانیادا ٦١ زێڕ، ٤٨ زیو ، ٢٩ی برۆنز و سەرجەم ١٣٨ میداڵیای بە دەست هێناوە.
کاروانی ئێران لەو یارییانەدا کە تا ئەمڕۆ (یەکشەممە) درێژەی هەیە بە ١٤٠ وەزرشوان و لە ٩ لق و لە چوارچێوی ١٦ تیم بەشداری کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ تیمی ژنانی ئێران لە لقی ڕاکردن و مەیدانی، جۆدۆ، تێنیسی سەر مێز، پێتانک Pétanque و پیاوانی ئیرانیش لە لقی راکردن و مەیدانی، جۆدۆ، تێنیسی سەر مێز، پێتانک لە دوو تیم، کاراتە، بالەی قەراخ ئاوی لە دوو تیم، زۆرانی قەرخ ئاوی و زۆرانی فەرەنگی و مەلە ، لەو ڕکابەرایەتییانەدا لەگەڵ خەنیمەکانیان دەچنە مەیدانەوە.