پاڵەوانەتی ھەڵبژاردەی زۆرانی تازەلاوانی ئێران لە پێشبڕکێ ئاسیاییەکانی کازاخستان
تهمووز 08, 2019 08:26 Asia/Tehran
ھەڵبژاردەی زۆرانی تازەلاوانی ئێران بە وەدەسھێنانی ٧ مەدالیای زێڕ ، یەک زیو و یەک برۆنز بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێ ئاسیاییەکانی کازاخستان .
لە کۆتایی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی تازەلاوان پاڵەوانەتی ئاسیا کە رۆژانی شەش و حەوتی تەمووز لە شاری نورسوڵتانی کازاخستان بەڕێوەچوو ، ھەڵبژاردەی زۆرانی تازەلاوانی ئێران بە وەدەسھێنانی ٧ مەدالیای زێڕ ، یەک زیو و یەک برۆنزو ٢١٢ خاڵ ، بوو بە پاڵەوانی ئاسیا .
دوای ھەڵبژاردەی ئێران ، ھیندستان و کازاخستان بەڕیز بە ١٥٧ و ١٤٥ خاڵ بوون بە دوھەم و سێھەم .