پێشبڕکێکانی بایسیکڵ سواری پاڵەوانیەتیی شاخ لە سەردەشت
تهمووز 09, 2019 19:40 Asia/Tehran
پێشبڕکێکانی بایسیکڵ سواری پاڵەوانیەتیی شاخی وڵات لە ڕۆژی یەکشەمە لە شاری سنووریی سەردەشت دەسپێکرا و تا ئێستا ڕکەبەرایەتیەکانی پیاوان لە بەشەکانی کراس کانتری و دانهێل لە دوو تەمەنی تازە لاوان و گەورە ساڵان کۆتایی پێی هاتووە و ئەمڕۆ ش دوایین ڕۆژ لە پێشبڕکێکان لە بەشی کراس کانتری ئافرەتان خەریکە بەڕێوە دەچێت .
پێشبڕکێکانی کراس کانتر لە ڕێگا شاخاوی و دارستانی و لێژایییەکان بە درێژایی پێنج تا 9 کیلومەتر بەڕێوە دەچێت کە بەپێی تەمەنی بەشداربووان لە نێوان کاژێرێک و 45 خولەک ھەتا دووکاژێر و سی خولەک درێژەی دەبێت . سەردەشت بە دۆخی تۆپۆگرافییە تایبەتەکەی یەکێک لە باشترین ناوچەکانی وڵات بۆ بەڕێوە بردنی پێشبڕکێکانی بایسکێل سواریی شاخە.