بردنەوەی میدالیای زێڕ لە لایەن تێکواندۆکاری ئێرانی لە کێبەرکێکانی خوێندکارانی جیھان لە ئیتالیا
نوێنەری کێشی ٦٨ کیلوگرامی کۆماری ئیسلامیی ئێران میدالیای زێڕی تێکواندۆی سیھەمین خولی کێبەرکێکانی خوێندکارانی جیھان لە ناپڵی ئیتالیای بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ، دوێنێ سێ شەممە لە درێژەی کێبەرکێکانی ڕۆژی یەکەمی تێکواندۆی یۆنیڤێرسیادی خوێندکارانی جیھان لە ناپڵی ئیتالیا، میرھاشم حسەینی لە کێشی ژێر ٦٨ کیلوگرام لە دوایین ململانێ دا بە دەرەنجامی ٢٠ بە ٣ خەنیمە بەلژیکییەکەی خۆی بەزاند و بەوپەڕی ھێزمەندییەوە سێھەمین زێڕی کاروانەکەی ئێرانی لەم کێبەرکێیانەدا بردەوە.
پێشتر تیمی نیشانەپێکانی خوێندکارانی ئێران توانی بووی دوو میدالیای زێڕی ئەم کێبەرکێیانە بە خۆی تەرخان بدات.
سیھەمین خولی کێبەرکێکانی تێکواندۆی یۆنیڤێرسیادی خوێندکارانی جیھان لە سێھەمی ژوئیە، بە ئامادە بوونی زیاتر لە شەش ھەزار وەرزشڤان لە ١٢٧ وڵاتی جیھان لە ناپڵی ئیتالیا دەستی پێ کراوەو ھەتا سیانزەی ئەم مانگە زایینییەش بەردەوام دەبێت.