پەرتو ئازەر بوو بە پاڵەوانی بایسیکل سواری کوێستانی ئێران
فەرانەک پەرتو ئازەر بوو بە پاڵەوانتی پێشبڕکیکانی بایسیکل سواری کوێستانی ئێران .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا و بەگیڕانەوە لە فیدراسیۆنی بایسیکل سواری ، لە بەیانی دوینی پێشبڕکیکانی بایسیکل سواری کوێستانی ئافرەتانی ئێران لە بەشی کراو ولە دوو پلەی تەمەنی وگەنجان وگەورەساڵان لە شارستانی سەردەستی سەربە پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی بەڕێوە چوو. لەم خۆلە لە پێشبڕکیکان ١٣ وەرزشکار بەشداریان هەبوو کە لە کۆتایی دا فەرانەک پەرتو ئازەر وەرزشکاری ئێرانی لە تیپی تارانی ئەلف توانیی بە بەدەس هێنانی کاتی ٣٤: ٢٨: ١کاژێری ڕێگای ٢٠ کیلومێتری زووتر لە کەسانی تر تێپەڕێنێ ونازناوی کەسی یەکەمی کراس کانتری ئافرەتان وەربگریت. مونا فەرح بەخشیان لە پاڕێزگەی تارانی ب بەتۆمار کردنی کاتی ٥٣: ٢٠: ١بووبە جێگری پاڵەوان وشیرین زەرین کولاە بە بەدەس هێنانی کاتی ١٩: ٢٤: ١کاژێر لە تیمی تارانی ئەلف پلەی سێهەمی بەدەس هێنا.