بالەی ئێران کەوتە ریزی پێنجەمی لیگی گەلان2019
هەڵبژاردەی بالەی ئێران باڵاتر لە فەڕەنسە کەوتە ریزی پێنجەمی لیگی گەلانی 2019 ی بالەی جیهان .
هەڵبژاردەی بالەی ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕو شەممە بە قەبوڵکردنی شکستی هێنانی سێ بە دوو لە بەرامبەر بەرازیل لە گەیشتن بە قۆناخی دواجاری لیگی گەلانی 2019 ی بالەی جیهان مایەوە .
هەڵبژاردەی بالەی ئێران بەر لەوە لە خولی بەرایی لیگی گەلانی بالە بە وەدەسهێنانی12 سەرکەوتن و سێ شکست وەک تیمی دوهەم بەرەو قۆناخی دواجار کەوتەڕێ .
بەمجۆرە دوو هەڵبژاردەی بالەی ئێران و فەڕەنسە لە قۆناخی دواجاری ئەم یاریانەدا دوورکەوتنەوە و بەلەبەرچاوگرتنی رەوشی باشتری ئێران لە سێت ژماریدا ، ئێران باڵاتر لە فەڕەنسە لە خشتەی کۆتایی یاریەکاندا کەوتە ریزی پێنجەم و فەڕەنسە بوو بە شەشەم .
هەروەها هەڵبژاردەکانی پۆڵندا ، بەرازیل ، روسیا و ئەمریکا گەیشتنە قۆناخی لیگی گەلانی 2019 ی بالەی جیهان .