شەترەنجی پاڵەوانی شارەکانی ئاسیا؛ پینجەمین سەرکەوتنی سایپا بەرامبەر بەنگلادێش
تهمووز 14, 2019 19:05 Asia/Tehran
تیمی سایپا لە درێژەی سەرکەوتنەکانی لە رکابەرییەکانی شەترەنجی پالەوانی شارەکانی ئاسیا بەرامبەر بەنگلادێش سەرکەوت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر و بە گێرانەوە لە پێوەندییە گشتییەکانی فیدراسیۆنی شەترەنج، لە خولی پێنجەمی رکابەرییەکانی پاڵەوانی شارەکانی ئاسیا کە ئێواڕەی ڕۆژی ڕابردوو(شەممە) لە داکای بەنگلادیش دا بەڕێوە چوو، تیمی سایپای تاران تیمی چاتاگرامی بەنگلادیشی بە ئەنجام ٣بە ٣ و ٥بە ٠ شکست بدات.
بەم سەرکەوتنە سایپا بە ١٠ خال و ١٦ پشک لە سەرووی خشتەی ڕیزبەندییەکان دایە
لە ململانێ ڕۆژی ڕابردوو،مۆسەدقپوور،گۆلیزادە و موسەوی بەرامبەر غەنیمەکانیان سەرکەوتن و پوورئاقاباڵایش ئەنجامی یەکسانیان هەبوو لەگەڵ غەنیمەکانیان.
سایپا لە شەشەمین رکابەری خۆی بەرەو ڕووی دۆبەی ئیمارات دەبێتەوە.