زورانبازی پاڵەوانیەتی لاوانی ئاسیا - تایلەند ؛ پاڵەوانیەتی بەروەختی ئازادکارانی ئێران بە سێ فینالیست لە ڕوژی کۆتایی
چوونە سەری سێ نوێنەری ئێران بۆ یاری فیناڵ و چوونی دوو نوێنەریش بە یاری ڕیزبەندی کێبەرکێیەکانی پێنج کێشی دووهەمی زورانبازی ئازادی لاوانی ئاسیا بووە هۆی پاڵەوانیەتی بەروەختی تیمی وڵاتەکەمان
بە گوێرەی ڕاپوڕتی هەواڵدەری مێهر کێبەرکێیەکانی پێنج کێشی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی زورانبازی ئازادی لاوانی پاڵەوانیەتی ئاسیا لە سەرلەبەیانی ئەمڕو یەکشەمە لە شاری چونبوری تایلەند خەریکی بەڕێوە چوونە کە لە کۆتایی پێشبڕکێیەکانی سەرەتایی مەهدی شیرازی لە کێشی 61 کیلوگرام عەلیڕەزا عەبدوڵڵاهی لە کێشی 92 کیلوگرام و ئەمیر حوسەین زارع لە کێشی 125 کیلوگرام و سەید ئەبولفەزل هاشمی لە کێشی 86 کیلوگرام چوونە پێشبڕکێیەکانی ڕیزبەندی . بە سەرەنج بە ئاکامە وەدەس هاتووەکان لە ڕۆژی یەکەمدا و ئاکامی ڕوژی دووهەمی نوێنەرانی واتەکەمان تیمی ئێران بوو بە پاڵەوانی بەروەختی ئەو پێشبڕکێیانە . تیمی زورانبازی ئازادی لاوانی ئێرانی لە ڕوژی یەکەمی ئەو کێبەرکێیانە دەستی گەیشت بە سێ مداڵی زێڕ و یەک مێداڵی زیو .