ته‌مووز 18, 2019 17:21 Asia/Tehran
  • کورتە هەواڵی وەرزشی

هەڵبژاردەی باسکەی ئۆمێدی ئێران لە پێنجەمین یاری خۆی لەمیانەی رکابەریی ویلیامجۆنز ٢٠١٩ لە چینی تایپە بەرەوڕووی خەنیمی ئەردەنی خۆی بۆوەو بەئەنجامی ٨٢ بەسەر ٧٧ دا زاڵ بوو بەسەری دا. تیمی ئۆمێدی ئێران سبەێنێ لەگەڵ چینی تایپەی B بەڕەو ڕوو دەبێتەوە.

 میترا نووری خاتوونی ئێرانی و جیگری سەرۆکی پێشووی هەندباڵی خاتوونانی ئێران بوو بە  ئەندامی لیژنەی تەکنیکی ڕکابەرییەکانی هەندباڵی گەنجەکانی ئاسیا. پانزەهەمین خولی رکابەرییەکانی هەندبالی کچانی گەنجی ئاسیا ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٩ جولای بە میوانداریەتی بەیرووت بەڕێوە دەچێت و میترا نووری جیگری سەرۆکی پێسووی هەندباڵی خاتوونان وەکوو ئەندامی لیژنەی تەکنیکی ئەمرۆ چوو بۆ لوبنان.

یەکەین خولی رکابەرییەکانی دارت لیگی ناوچەی رۆژئاوای ئێران بە ئامادەبوونی ٤٠ وەرزشڤان لە سەش پارێزگا سبەینی هەینی بە میوانداریەتی شاری سنە لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت. زەنجان، لۆرستان،کرماشان، ئیلام، هەمەدان و کوردستان بەشادری ئەم ڕکابەرییانەن.

"لوکامۆدریچ" باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٨ـی جیهان گەرەکی نییە لە ڕیئالی مەدرید جیابێتەوە.مۆدریچ کاپیتانی هەڵبژاردەی کرۆواتیا و هافبەکی گەڵاڵەڕێژی ڕێئالی مەدرید،جارێکی تر کەوتە بەرسەرنجی یانەکانی ئیتالیایی.