ته‌مووز 18, 2019 17:39 Asia/Tehran
  • کێش هەڵگری پارائۆلەمپیکی ئێران لەئاکامی بەرزکردنەروەی ڕێکۆردی ئاسیا بوو بە زێرین

نیشتمان پۆشی پاراکێش هەڵگری ئێران لەمیانەی حەوتەمین رۆژی رکابەریی پاراقوورسایی هەڵگری پاڵەوانی جیهانی نوورسۆڵتان،بەبەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکۆردی ئاسیا مێدالیایەکی زێری وەدەست هێنا.

بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید حامێد سۆلحی پوور پێنجەمین پاراقوورسایی هەڵگری ئێران، ئەمرۆ پێنجشەممە، لە کێشی ٩٧ کیلوگرام چووە سەر تەختە و بە بەرزکردنەوەی قوورسایی ٢٣٥ کیلوگرامی مێدالیای زێری دەسخست. سۆلحیپوور بەبەرزکردنەوەی قوورسایی ٢٣٥ کیلوگرامی ڕیکۆردی ئاسیا کەبەر لەمە لە رکابەرییەکانیی ٢٠١٨ـی جاکارتا بەناوی خۆی تۆمارکردبوو، یەک کیلوگرام بردەسەرەوە .لەم کێشە قوورسایی هەڵگرانی چین و کۆلۆمبیا لە ڕیزبەندییەکانی دووهەم وسێهەم دا ڕاوەستان. رکابەرییەکانی پارا قوورسایی هەڵگری پاڵەوانی جیهان لە ١٢ ژوئییە بەئامادەبوونی ٤٤١ وەرزشڤان لە ٧٨ وڵات بە میوانداریەتی کازاخستان لە شاری نوور سۆڵتان خەریکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ