حەوت میدالیای ڕەنگاڵەیی، دەسکەوتی وەرزشکارانی ئێرانی لەمیانەی پێشبڕکێ جیهانیەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی کەمئەندامان
تهمووز 19, 2019 18:29 Asia/Tehran
وەرزشکارانی ئێرانی لەمیانەی پێشبڕکێی جیهانیی بەرزکردنەوەی قورسایی کەمئەندامان لە قەزاقستان، سێ میدیالیای زێڕ، سێ زیوو بڕۆنزێکیان وەدەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی هەینیی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "ڕوحوڵڵا رۆستەمی" لە دەستەی ٨٠ کیلۆگرامدا، سەید"حامید سوڵحی پور" لە دەستەی٩٧کیلۆگرام و "سیامەند ڕەحمان" لە دەستەی١٠٧+کیلوگرام میدالیای زێڕ، "نادر مورادی" لە دەستەی٧٢کیلۆگرام، "عەلی ئەکبەر غەریب شی" لە دەستەی١٠٧کیلۆگرام و "مەنسور پورمیرزایی" لە دەستەی١٠٧+کیلۆگرام میدالیای زیو و "ئەمیر جەعفەری" لە دەستەی٦٥کیلۆگرام میدالیای بڕۆنزیان وەرگرت.
پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی بەرزکردنەوەی قورسایی کەمئەندامانی جیهان، بەئامادەبوونی٤٤١وەرزشکار لە حەفتاو هەشت وڵات، بەمیوانداریی شاری "نورسوڵتان"ی قەزاقستان بەڕێوە چوو.