تیمی "کێلە شین"ی شنۆیە لەسەرووی لیگی نایابی تۆپی پێی ئازەربایجان
هەفتەی سێهەمی پێشبڕکێی خولی نایابی تۆپی پێی ئازەربایجانی رۆژئاوا بەبەردەوامی بەیەکم بوونی تیپی "کێلە شین"ی شنۆ کۆتایی پێ هات.
سکرتێری لیژنەی تۆپی پێی ئازەربایجانی رۆژاوا رۆژی هەینی لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنادا وتی: پێشبڕکێکانی ئەو حەوتەی لیگی نایابی تۆپی پێی پارێزگای ئازەربایجان بە بەڕێوەچوونی پێنج یاری لە شارە جیاجیاکان کۆتایی پێهات.
حوسێن نیرویار وتی: لە هەستیارترین یاریی ئەو حەوتەدا تیمە سەرکەوتووەکانی کێلەشینی شنۆ و لیژنەی تۆپی پێی شوت لە شنۆ کەوتنەململانێ کە تیمی میواندار توانی بە تۆمارکردنی گۆڵێک سەرکەوتن بەدەست بێنێ.
ناوبراو وتیشی: لەکۆتایی حەوتەی سێهەمی ئەو پێشبڕکێیانە تیمی کێلەشینی شنۆ بە نۆ ئیمتیاز لەسەرووی خشتەیەو تیمی پێرسپۆلیسی حاجی خۆشی مەهابادیش بە ئیمتیازێک لەخوارەوەی خشتەیە.
نیرویار هەروەها وتی: حەوتەی چوارەمی ئەو ڕکابەرییانە سێ شەممەی حەوتەی داهاتوو(یەکی گەلاوێژ) بەمیوانداریی تیمەکانی شارەداریی محەممەدیار، نەوەدی ورمێ، گۆگ تەپپەی مەهاباد، کێلەشین و لیژنەی تۆپی پێی شوت بەڕیز لەتیمەکانی نۆژینی ورمێ، کارگەرانی میاندواو، حاجی خۆشی مەهاباد، نۆشانی ورمێ و شارەداریی پیرانشار درێژەی دەبێ.
لیگی نایابی تۆپی پێی ئازەربایجانی رۆژاوا بەئامادەبوونی دە تیم خەریکە بەڕێوە دەچی کە تیمەکانی یەکەم و دووهەم بۆ پێشبڕکێکانی لیگی دەستە سێ هەڵدەکشن.