ساڵڕۆژی له‌دایک بوونی ئیمام موحەممەد باقر(ع)
ئیمام باقر(ع) کوڕی سهیدولساجدین، زه‌ین العابدین علی بن ا‌لحسین (ع) ه. دایکی ئه‌و حه‌زره‌ته، فاتیمه کچی ئیمام حه‌سه‌نی موجته‌بای(ع)ه، به‌مهۆیه، ئیمام محه‌ممه‌د باقر ته‌نیا نه‌وه‌ی هاشم، جه‌دی گه‌وره‌ی به‌ڕێزیانه که دایک و باوکی هه‌ردووکیان هاشمین و ته‌نیا عه‌له‌ویه‌کە که دایک و باوکی هه‌ردووک عه‌له‌وین.
دایکیشیان خاتۆنێکی سدیقه بوون که ئیمام سادق له بارهیانەوە فه‌رمویانه: "له بنه‌ماڵه‌ی ئیمام حه‌سه‌ن (ع) وێنەی وه‌ها خاتونێک نه‌بینراوه.
ناوی پیرۆزی ئه‌و حه‌زره‌ته موحه‌ممه‌د و نازناوه‌که‌ی ئه‌بوشه‌ریف و باقر، شاکرو هادییه، ناودارترینیشیان باقره. ئه‌وه نازناوێکه که حه‌زره‌تی ره‌سوڵ(ص) له سه‌ری دا ناوه.ئیمام موحه‌ممه‌د باقر(ع)له سه‌رده‌می منداڵی‌دا، هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی یزید بن معاویه، شایه‌تی رووداوه خوێناویه‌کانی که‌ربه‌لا بووون. ئەوکات به‌ڕێزیان زۆرترله سێ یا چوار ساڵیان ته‌مه‌ن نه‌بوو. بینینی وه‌ها کاره‌ساتێک بۆ به‌ڕێزیان زۆر دژوار بوو.
له به‌رچاوترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئیمام، ئەفراژ بوونێتی. سه‌رنجدان به زانست، ئه‌و له ئه‌خڵاق و زانسته ده‌رونیه‌کانی غافڵ ناکات و رووهێنان به دهرونخوازی و عیبادهت و به‌نده‌یی، به‌ڕێزیان له ژیانی مادی و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و چاکسازی کۆمه‌ڵگه دوور ناکاته‌وه.
ئه‌و رێزداره، یارانی راده‌سپارد بۆ هاوخه‌می و برایه‌تی و یارمه‌تی موسوڵمانان و ده‌یان فه‌رموو:"خۆشه‌ویسترین کاره‌کان لای خودا ئه‌مه‌یه که موسوڵمانێک زگی موسوڵمانیکی دیکه تێر کا، خه‌مره‌وێنی بێ و مافه‌که‌ی بداتێ.
له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌س میهره‌بان بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی ره‌فتارێکی ناشیاویان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان هه‌بوو، له به‌دکاران خۆش ده‌بوو، ئه‌گه‌ر نیوه‌شه‌و میوانێکی بۆ ده‌هات به رووخۆشییه‌وه ده‌رگای لێده‌کرده‌وه و یارمه‌تیی ده‌دا، له رێوره‌سمی به خاک ئه‌سپاردنی که‌سانی ئاسایی دا به‌شداریی ده‌کرد،له هه‌ڵه‌ی دۆسته‌کانی خۆش ده‌بوو و ده‌یان فه‌رموو:" چاکسازیی کاروباری ژیانی خه‌ڵک و چۆنییه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر هه‌روه‌ک په‌رداخێکی پڕه که دوو له‌سه‌ر سێی زیرهکیە یه‌ک له‌سه‌ر سێشی لێبورده‌ییه.
ئیمامی پێنجەمی شیعەکانی جیهان 7 ی زیحەجەی ساڵی 114 ی کۆچی مانگی ، لە تەمەنی 57 ساڵیدا ، لە مەدینە و بە دەستی "هشام بن عبدالملک" ، کە یەکێک بوو لە خەلیفەکانی ئومەوی، ده‌رمان خوارد کرا و شەهید بوو.
سڵاو له‌و روحه به‌رزه، له‌و جه‌سته پاکه، له ئیمامی هومام لە ئیمام موحه‌ممه‌د باقر(ع).