ئەستێرەیەکی تۆپی پێ لە ھەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا کرێکاری دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382296-ئەستێرەیەکی_تۆپی_پێ_لە_ھەرێمی_کوردستان_کە_لە_ئێستادا_کرێکاری_دەکات
«دلۆڤان ساڵح» دوای 20 ساڵ یاریکردن لە ئێستادا بە بەرچاوی بەرپرسانی ھەرێمەوە خەریکی کرێکاری کردنە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2020 12:54 Asia/Tehran
  • ئەستێرەیەکی تۆپی پێ لە ھەرێمی کوردستان کە لە ئێستادا کرێکاری دەکات

«دلۆڤان ساڵح» دوای 20 ساڵ یاریکردن لە ئێستادا بە بەرچاوی بەرپرسانی ھەرێمەوە خەریکی کرێکاری کردنە.

«دلۆڤان ساڵح»، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی دهۆکی ھەرێمی کوردستان، ته‌مه‌نێکی زۆری له‌ لاکێشه‌ی سه‌وزدا به‌سه‌ر بردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندان ناسناو و ده‌ستکه‌وتی وه‌رزشییه‌ له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و عێراق، یاریزانێکی ئاستبه‌رزی هێڵی ناوه‌ڕاسته‌، به‌ڵام  حەوتە‌ی ڕابردوودا لە وێنەیەک دا به‌شێویه‌ک ده‌ر‌که‌وت کە دڵی هه‌موو هه‌واداران وه‌رزشوانانی له‌رزاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتەی کە ڕۆژنامەی ھەولێرەوە وەرگیراوە،«دلۆڤان ساڵح»، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی دهۆکی به بڵاوکردنەوەی‌ وێنه‌یه‌کی خۆی له‌ کاتی کرێکاری دا ترسی خسته‌ دڵی یاریزانانی تۆپی پێ و چاره‌نووسیانەوە.

ڕەوشتی ئێستای «دلۆڤان ساڵح»، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی دهۆک لە کاتێکدایە کە ناوبراو  ساڵانێکی زۆری تەمەنی لە یاریی تۆپی پێدا بەسەر بردووە.