فیلمێکی کوردیی خەڵاتی فستیڤاڵی بریتانیای بردەوە
حوزهیران 14, 2020 06:32 Asia/Tehran
فیلمی "لکە" ( پەڵە ) لە دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی فیلمسازی کوردستانی خەڵاتی حەوتەمین فێستیڤاڵی (England ace small)ی بەریتانیای مسۆگەر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی "لکە (پەڵە)" بە ئاوردانەوە لە مژاری مافی مرۆڤ و ئاشتی، لە دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی فیلمسازی کوردستانی و بەرهەم هێنانی کۆمەڵی سینەمای گەنجانی ئێران (نووسینگەی سنە) خەڵاتی حەوتەمین فێستیڤاڵی (England ace small)ی بەریتانیای بردەوە.
لکە (پەڵە) بەسەرهاتی پیرەپیاوێکی خزمەتکاری هۆڵی سینەمایە کە بەرەوڕووی بابەتێکی سەیر و سەمەرەی سێحراوی و سووریاڵ دەبێ و فیلمەکە دەبێتە شوێنی نواندنی کاریگەریی شەڕ و توندوتیژییەکان.
ئەم فیلمە پێشتر لە ١٠ فێستیڤاڵی دیکە لە وڵاتانی ئیتالیا، هیندستان، ئەمریکا، بەریتانیا، کەنادا و کرۆڤاسیا وەرگیراوە.