پێشبڕکێ جیھانیەکانی مووی تای بە شێوەی ڤیدیۆیی و ئۆنلاین بەڕێوەدەچێ
حوزهیران 14, 2020 08:04 Asia/Tehran
پێشبڕکێ جیھانیەکانی مووی تای پاڵەوانەتیی جیھان بە شێوەی سایبێری لە مانگی رەزبەری ئەم ساڵ بە شێوازی ھاوبەش لە سەرانسەری جیھاندا بەڕێوە دەچێ .
جەواد نەسیری بەرپرسی کۆمەڵی مووی تای ئێران و ئەندامی ئەنجوومی سەرۆکایەتیی فێدراسیۆنی جیھانیی لەم بارەوە گوتی : فێدراسیۆنی جیھانیی مووی تای ( ئیفما) رایگەیاندووە پێشبڕکێ جیھانیەکان بە شێوەی ئۆنلاین ئوکتبری ساڵی 2020 بەڕێوە دەچێ .
ئەم پێشبڕکێیانە لە ھەموو ریزەکانی تەمەن و لە دوو بەشی پیاوان و ژنان بە شێوەی ڤیدیۆیی و لە بەشی تاکەکەسی نمایشی و پرۆڤەیی بەڕێوەدەچێ .