هه‌واڵى خوله‌کانى ئه‌وروپا له‌ رۆژى شه‌ممه‌دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382387-هه_واڵى_خوله_کانى_ئه_وروپا_له_رۆژى_شه_ممه_دا
رۆژى شه‌ممه ‌خوله‌ جیاوازه‌کانى ئه‌وروپا پاش کۆرۆنا به‌ ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى به‌هێز گه‌ڕێکى نوێیان ده‌ستپێکرده‌وه‌ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2020 08:12 Asia/Tehran
  •  هه‌واڵى خوله‌کانى ئه‌وروپا له‌ رۆژى شه‌ممه‌دا

رۆژى شه‌ممه ‌خوله‌ جیاوازه‌کانى ئه‌وروپا پاش کۆرۆنا به‌ ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى به‌هێز گه‌ڕێکى نوێیان ده‌ستپێکرده‌وه‌ .

 

به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌که‌م یارى پاش کۆرۆناى برده‌وه‌ .

له‌ خولى یانه‌کانى ئیسپانیا ، به‌رشه‌لۆنه‌ى پێشه‌نگى خوله‌که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ى خۆى گۆڵبارانى مایۆرکاى کرد .

به‌رشه‌لۆنه‌ توانى یه‌که‌م یارى پاش ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوله‌که‌ به‌ ئه‌نجامێکى گه‌وره‌و ٤-٠ له‌ مایۆرکا بباته‌وه‌ .

گۆڵه‌کانى به‌رشه‌لۆنه‌  له‌ رێگه‌ى ڤیدال و مارتن و مێسى و ئه‌لباوه‌ تۆمارکران .