مزگێنیەکی زەیدان بۆ ھاندەرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382388-مزگێنیەکی_زەیدان_بۆ_ھاندەرانی
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، هەواڵی خۆشی بۆ هاندەرانی یانەکەی راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2020 08:18 Asia/Tehran
  • مزگێنیەکی زەیدان بۆ ھاندەرانی

زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، هەواڵی خۆشی بۆ هاندەرانی یانەکەی راگەیاند.

 

زەیدان لەمیانی لێدوانێکی وتی: ئیدین هازارد و مارکۆ ئەسینسیۆ ئامادەن بۆ یاریکردن‌و بەشداری لەیاری ئیبار دەکەن.

هازارد دوو جار لەم وەرزە تووشی پێکان بووەو بەم نزیکانە لەپێکان چاکبووەتەوەو دەستی بەراهێنانەکان کردووەتەوە.

ئەسینسیۆش لەسەرەتای ئەم وەرزەوە تووشی پێکان بووەو ئەویش ماوەیەکە لەپێکانەکەی چاکبووەتەوەو دەستی بەراهێنان کردووەتەوە.

زەیدان ئەوەشی راگەیاند، کە هەردوو یاریزانەکە بەباشی راهێنانەکانیان کردووەو هیواشی خواست لەیارییەکانی خولی ئیسپانی ئاستی بەرز پێشکەش بکەن.