ریاڵ مەدرید لە یەکەم یاری دوای کۆرۆنا لە ئیباری بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382445-ریاڵ_مەدرید_لە_یەکەم_یاری_دوای_کۆرۆنا_لە_ئیباری_بردەوە
شەوی رابردوو یاریەکانی خولی ئیسپانیا بەردەوامییان هەبوو، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یەکەم ڕووبەڕوبونەوەی دوای قەیرانی کۆرۆنا لەیاریگای دی ستیفانۆ بردنەوەی بەرانبەر ئیبار تۆمارکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2020 09:46 Asia/Tehran
  • ریاڵ مەدرید لە یەکەم یاری دوای کۆرۆنا لە ئیباری بردەوە

شەوی رابردوو یاریەکانی خولی ئیسپانیا بەردەوامییان هەبوو، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یەکەم ڕووبەڕوبونەوەی دوای قەیرانی کۆرۆنا لەیاریگای دی ستیفانۆ بردنەوەی بەرانبەر ئیبار تۆمارکرد.

 

لەسەرەتاکانی تایمی یەکەم و لە خولەکی چوار تۆنی کرۆسی ئەڵمانی گۆڵی یەکەمی لۆس بلانکۆسی تۆمارکرد.

لەدوای ئەم گۆڵە یاریزانانی ئیبار هەوڵیاندا ئەنجامەکە هاوتابکەنەوە، بەڵام ڕیاڵ هەژموونی خۆی بەتەواوی سەپاند و لە خولەکی (٣٠) سێرجیۆ ڕامۆس لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا ڕستەی تاکتیکی بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناو گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمارکرد.

دوای حەوت خولەک مارسێلۆی بەرگریکاری باڵی چەپ  سێیەم گۆڵ و یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد.

ئەو تایمەش بە سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی بنزیما و هاوەڵانی کۆتاییهات.

لەتایمی دووەمدا ئیبار بەهێزەوە گەڕایەوە بەوپێیەی لەدوای سێ گۆڵ هیچ نەما لەدەستیبدەن، فشاری بەردەوامیان لەسەر گۆڵەکەی تیبۆ کۆرتوا دروستکرد و لە خولەکی (٦٠) پیدرۆ بیگاس گۆڵێکی تۆمارکرد.