بارەبووی سەد ملوێن دۆلاریی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا بۆ خەباتی دژی ڕەگەزپەرستی
حوزهیران 16, 2020 12:22 Asia/Tehran
ئەستێرەی ساڵانی نەک ھێندەش دووری باسکەی جیھان بۆ خەباتی دژی ڕەگەزپەرستی بارەبووەیەکی بەرچاوی دامەزراوە چالاکەکانی ئەم بوارە دەکات.
«مایکێڵ جۆردەن» ئەستێرەی ساڵانی نەک ھێندەش دووری تیمی «شیکاگۆ بۆڵز» لەو کەسایەتییە ناودارانەیە کە بەرامبەر بە کوژرانی شارومەندێکی ڕەشپێستی ئەمریکی لە لایەن پۆلیسەوە ناڕەزامەندی دەربڕی و لە ئێستاش دا بارەبوویەکی فراوانی خەباتی دژی ڕەگەزپەرستی دەکات.
جۆردەن سەد ملوێن دۆلار یارمەتیی ئەو دامەزراوانە دەدات کە بەگژ ڕەگەزپەرستی دا دەچنەوەو ھیواداریی دەربڕیوە کە سەرەنجام ڕۆژێک بگات کە ڕەگەزپەرستی لە ئەمریکادا ھیچ واتایەکی نەمێنێ.