حوزه‌یران 20, 2020 10:40 Asia/Tehran
  • 31ی جۆزەردان ، ساڵهاتی کۆچی دوایی یەکەم خانمە بێژەری کورد

خاتوو میدیا زەندی ، زیاتر وەک هاوسەری هونەرمەندی گەورەی کورد ، حەسەن زیرەکی نەمر ناسراوە . بەڵام ئەو خاتوونە یەکەم کەس بووە لە نێو خانمانی کورد کە کاری بێژەریی بۆ رادیۆ کردووە .

 

خاتوو میدیا زەندی 29 ی رەشەمەی 1319 ی هەتاوی ( 1941)  لە شاری مەهاباد  چاوی بە دونیای  روون هەڵدێنێ .
 

 

ئەو خانمە کچی کەسایەتی ناسراوی ئەو سەردەمە دکتور عەزیز زەندی پارێزەر ناسراو بە  " عەزیز ئاڵمانی "  بووە.

 

میدیا خانم ساڵی 1337 ی هەتاوی ( 1958)  لە گەڵ مامۆستای گۆرانیی کوردی ، " حەسەن زیرەک" ، هاوسەرگیری دەکات  کە بەرهەمی ئەو ژیانە هاوبەشە ، دوو کچ دەبن بە ناوەکانی" مەهتاب و ساکار" . هەر ئەو ساڵەش لە ساڵهاتی دامەزرانی رادیۆ کۆردیی تاران بۆ یەکەم جار کاری بێژرەریی دەکات .

Image Caption

 

خاتوو میدیا زەندی  لە ماوەی نزیک بە نیو سەدە کار و چالاکیی لە  هەردوو ئێزگەی رادیۆ کوردی تاران و رادیۆ کوردیی کرماشان ، لە کاری جۆربەجۆری وەک بێژەری کردنی دەنگوباس ، چیرۆکی رادیۆ و بەرنامەی ئێمە و گوێگرەکان دا چالاکیی هەبووە و دواتریش کە کەناڵی تەلەفزیۆنیی سەحەری کوردی دادەمەزرێ ، وەک دوبلۆر لە بەکوردی کردنی زنجیرە دراماکاندا کار دەکات .
 

خاتوو مێدیای زەندی لە 31 ی جۆزەردانی 1387  ی هەتاوی ( 2008) دوای ماوەیەک نەخۆشیی لە تەمەنی 68 ساڵیدا لە تاران کۆچی دوایی کرد .

 

سەرپەیڤ