حوزه‌یران 26, 2020 15:46 Asia/Tehran
  • خەمساردی بەرامبەر بە کۆرۆنا لە ئاھەنگی ناوشەقامی لایەنگرانی لیڤرپول دوای سەرکەوتنان لە یاریی جزیرەدا

لایەنگرانی لیڤرپول قەیرانی کۆرۆنایان بە ھەند نەگرت و پاڵەوانەتیی تیمەکەیان دوای ٣٠ ساڵ لە لیگی ھەڵکەوتەی بریتانیا لە شەقامەکانی شاردا کرد بە جێژن.

ئەم تیمە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠١ توانیویەتی لە ئاستی یەکەمی تۆپی پێی بریتانیادا بگاتە پلەی پاڵەوانەتی، ئەوە بۆ نۆزەدەھەمین جار توانیی لە کێبەرکێکاندا خۆی دەرخات.
 

 

لەوەتەی ئەم کێبەرکێیانە بە ناوی «premier Leauge» ەوە بەرپا دەکرێت، ئەمە بۆ یەکەمجارە پاڵەوانەتیی لیڤرپول لە لیگی ھەڵکەوتەدا تۆمار دەکرێت لە کاتێکدا کە لەم ماوەیەدا مەنچەستەریونایتێد ١٣ جار ئەو ھەلەی بۆ ڕەخساوە.

 

ئەوانە توانییان دوای ٣٠ ساڵ جارێکی تر ببنەوە بە پاڵەوانی جزیرەو ھەر ئەمەش وایکرد کە شاگەشکەیەکی سەیر تەواوی دنیادا بە تایبەت شەقامەکانی «مرسی ساید» دابگرێت.

 

ھەزاران لایەنگری لیڤرپول لەو شەقامانەی کە دەچنەوە سەر یاریگای «ئانفلید» بەبێ بەھەند گرتنی قەیرانی نەخۆشیی کۆرۆنا دەستیان کرد بە ئاھەنگ گێڕان. ئەوانە بە بەرزکردنەوەی بەیداخی یانەکەو بەکارھێنانی کەرەستەی ئاگرکەرەوە لە دەرەوەی یاریگاکە خڕ ببوونەوەو دوای فیکەی کۆتایی یاریی مەنچێستەرسیتی و چلێسی ئاھەنگی سەرکەوتنیان گێڕا.

 

یورگێن کلوپ، گەورەڕاھێنی لیڤرپول داوای لە لایەنگرانی کرد بوو کە لەمەڕ جێژنی پاڵەوانەتی ھەل و مەرجی قەیرانی کۆرۆناش لە بەرچاو بگرن و خۆیان بپارێزن. ئەم گەورە ڕاھێنە ئاڵمانیاییە بۆخۆی وەک زۆربەی لایەنگران لە ماڵەوە ئاھەنگی گێڕا.

 

جێگای ئاماژەیە لە خشتەی ڕیزبەندیی ئەم وەرزەدا، لیڤرپول ٨٦ خاڵی تۆمار کردووە، لە کاتێکدا کە مەنچێستەرسیتی لە پلەی دووھەم دایەو بەس ٦٣ خاڵی ھەیە. ئا بەنجۆرە ئەو حەوت یارییەی لەم وەرزەدا ماوەتەوە شێوازێکی تەشریفاتیی دەبێت بۆیان.

سەرپەیڤ