یاریزانێکی تورک داوای پاراستنی کورد ده‌کات
حوزه‌یران 29, 2020 09:16 Asia/Tehran
یاریزانێکی به‌ناوبانگی باسکه‌ی ئه‌مریکی که به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورکه، سه‌رۆک کۆماری تورکیا تۆمه‌تبارده‌کات به‌وه‌ی کورد له‌ناوده‌بات.
ئه‌نیس کانته‌ر، یاریزانی به‌ناوبانگی باسکه‌ی ئه‌مریکی که به‌ڕه‌گه‌ز تورکه و به به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌ردۆغان ناسراوه له‌نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگه‌یاند، "ئه‌ردۆغان کورده‌کان له‌نێوده‌بات، پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کاربکات بۆ پاراستنی کورد".
ئه‌و یاریزانه هاشتاگێکی به‌ناوی "ژیانی کوردکان گرنگه" که هاوشێوه‌ی هاشتاگی "ژیانی ڕه‌شپێست" گرنگه بڵاوکردوه‌ته‌وه.
ئه‌نیس کانته‌ر ده‌ڵێت ئه‌و هاوڕێی کوردی هه‌یه و کورد به "یه‌کێک له مرۆڤه باشه‌کان" ناوده‌بات و داواده‌کات به‌هه‌ر نرخێک بێت بپارێزرێن.