ڕۆژنامەی ئەلوەتەن: ئێران لە نێو پاڵێوراوانی میوانداری کردنی جامی گەلانی ئاسیادایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383173-ڕۆژنامەی_ئەلوەتەن_ئێران_لە_نێو_پاڵێوراوانی_میوانداری_کردنی_جامی_گەلانی_ئاسیادایە
ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی قەتەر وای بڵاو کردووەتەوە کە ئێران بە شێوەی فەرمی بووەتە یەکێک لە پاڵێوراوانی وەرگرتنی میوانداریەتیی جامی گەلانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٧دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2020 11:12 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەی ئەلوەتەن: ئێران لە نێو پاڵێوراوانی میوانداری کردنی جامی گەلانی ئاسیادایە

ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی قەتەر وای بڵاو کردووەتەوە کە ئێران بە شێوەی فەرمی بووەتە یەکێک لە پاڵێوراوانی وەرگرتنی میوانداریەتیی جامی گەلانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٧دا.

دەرفەتی ڕاگەیەندرانی پاڵێراوەتی بۆ میوانداری کردنی  جامی گەلانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢٧ ئەمڕۆ سێ شەممە کۆتایی پێ دێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی قەتەر، ھەتا ئەم کاتە وڵاتانی ئێران، ئوزبەکستان، ھیندوستان، قەتەرو عەرەبستان بۆ بەرپاکردنی ئەم کێبەرکێیانە لە وڵاتانی خۆیان ئامادەیییان ڕاگەیاندووە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران بەرلەمە باسی لێبڕانی بۆ میواندرەتی کردنی ئەم کێبەرکێیانەی کرد بوو.ئێران پاڵێوراوی میوانداری جامی گەلانی ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٩ ش  بوو گە لە ئەنجام دا درا بە ئیمارات.

ئێران لە ساڵانی ١٩٦٨ و ١٩٧٦ میوانداری جامی گەلانی ئاسیا بوو کە لە ھەردووک خولەکەش دا بە پاڵەوانەتیی تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران کۆتایی پێ ھات.

ڕۆژنامەی ئەلوەتەن باسی ئەوەشی کردووە کە گوایە قەتەر زیاترین چەنسی ھەیە بۆ وەرگرتنی میواندارەتیی کێبەرکێکانی ساڵی ٢٠٢٧.