دۆزینەوەی ئاسەواری دوو هەزار ساڵ پێش زایین لە کرماشان
فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی باسی دۆزینەوەی کەرەسەی مێژوویی هەزار ساڵ و دوو هەزار ساڵ پێش زایین و سەردەمی ئیسلامی لە پارێزگای کرماشان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر ڕەحمەتوڵڵاهی لە شرۆڤەی ئەو هەواڵە وتی: دوای وەرگرتنی ڕاپۆرتێک لەسەر گواستنەوەی هەندێک کەرەسەی مێژوویی لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە، یەکینەکانی پاراستنی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کرماشان هاتنە مەیدان.
ناوبراو گوتیشی : پاش لێکدانەوەی پرسەکە و ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلی ئەو کەسە، ١٦٧ کەلوپەلی مێژوویی بریتی لە: دەفر، کاسەی مەفرەغی، عەتردان، تەورزین، سەرە ڕم ، بازنە، دەرزیلە، ملوانکە، گوارە، ئەنگوستیلە، پەیکەرەی ئاژەڵ و مرو مووت دۆزرایەوە.
ئەو بەرپرسە د.اجار وتی :بە پێی ڕاگەیاندنی بۆچوونی کارناسەکانی میراتی فەرهەنگی پارێزگاکە، ئەو کەلوپەلانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش زایین و سەردەمی ئیسلامی.