بارشه‌لۆنه چارەنووسی گرێبه‌ستێکی ڕوون دەکاتەوە
یانه‌ی بارشهلۆنهی ئیسپانیا چارەنووسی گرێبه‌ستی «گۆستاڤۆ مایا»ی یاریزانەکەی یانه‌ی «سائۆپائۆلۆ»ی به‌ڕازیلی ڕوون کردەوە.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا لە ئێستادا گرێبه‌ستی «گۆستاڤۆ مایا»ی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی «سائۆپائۆلۆ»ی به‌ڕازیلی یه‌کلایی کردووەتەوە .
«گۆستاڤۆ مایا» له گواستنه‌وه‌کانی هاوینی ڕابردوودا بە تەواوی ناوی بەسترا بووەوە بە یانەی به‌رشه‌لۆنه‌وه.
ھەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژنامه‌ی «مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی» که‌ته‌لۆنی ونیزیک یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه که به فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه‌ی «سائۆپائۆلۆ» گه‌یشتونه‌ته ڕێککه‌وتنی کۆتایی بۆ گواستنه‌وه‌ی «گۆستاڤۆ مایا»ی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه یاس له‌وه‌ش ده‌کات که ئه‌و یاریزانه به‌رامبه‌ر چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار یۆرۆ ڕووده‌کاته یانه که‌ته‌لۆنییه‌که که‌نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌یه‌تی.