کاتی یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی دیاری
یەکێتی نێونەتەوەیی تۆپی پێ بەرواری یارییەکانی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ی دیاری کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکان ، ڕۆژی ڕابردوو یەکێتی نێونەتەوەیی تۆپی پێ کاتی یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی دیاری کرد.
بە پێی ڕاگەیاندنی یەکێتی نێونەتەوەیی تۆپی پێ کاتی یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی لە وەرزی پاییزدا دەست پێ دەکات.
فیفا ڕۆژی چوارشەممە جەختی لەوە کردەوە کە، خولەکە لە ٢٣/١١/٢٠٢٢ دەست پێ دەکات ولە ١٨/١٢/٢٠٢٢ لە وڵاتی قەتەر کۆتایی دێت.
یاریی دەستپێکی پاڵەوانێتیەکە لە یاریگای «ئەلبیت» ئەنجام دەدرێت و یاریی کۆتاییش لە یاریگای «لوسێڵ» بەڕێوە دەچێت.
هۆکاری ئەنجامدانی خولەکە لە وەرزی پاییزدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە وڵاتی قەتەر پلەکانی گەرما زۆر بەرزە، فیفا بەناچاری لەو وەرزەدا خولەکە بەڕێوە دەبات.
جامی جیهانی ٤ ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و ٣٢ تیپ بەشداریی تێدا دەکەن.