ڕاھێنەرانی سلێمانی بڕوانامەی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا وەردەگرن
24 راهێنه‌رى شارى سلێمانى دواى به‌شداریکردنیان له خولى راهێنانى راهێنه‌ران توانییان به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن یه‌کێتى تۆپى پێى ئاسیاوه ببنه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى جۆری (C) ئاسیایی.
بە پێی ڕاپۆرتی پی ی‌و کەی میدیا،یه‌کێتى تۆپى پێى عێراق لقی سلێمانى له‌دوایین چالاکیدا له‌مانگى کانونی یەکەمی ساڵى رابردوو خولى راهێنانى بۆ 24 راهێنه‌رى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ردوو وانه‌بێژى ئاسیایی «سه‌عد حافز»و«خه‌سره‌و گورون» بۆ ماوه‌ى 14رۆژ کردەوە.
له‌خوله‌که‌دا 24راهێنه‌ر به‌شداربوون که وانه‌کانیان به‌شێوازى تیۆرى و پراکتیکى به‌شێوه‌یه‌کى ئه‌کادیمی پێدهوترانهوه، راهێنه‌رانیش باس له‌وه ده‌که‌ن که سوودێکى زۆریان له‌رووى زانستى و په‌روه‌رده‌یی له‌خوله‌که بینیوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن که هیچ کاتێک ته‌مه‌ن رێگر نه‌بووه له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنى زانست‌دا و گرنگى بڕوانامه‌کانیشیان ئاشکرا ده‌که‌ن.
یه‌کێتى تۆپى پێى عێراق لقی سلێمانى تا ئێستا چه‌ندین خولى راهێنانى بۆ بڕوانامه‌ى جۆره‌کانى( A،B،C ) له‌سه‌ر ئاستى ئاسیا ئه‌نجامداوه و توانیویانه چه‌ندین راهێنه‌رى به‌ئه‌زموون و خاوه‌ن بڕوانامه دروست بکه‌ن، به‌ڵام قه‌یرانى دارایی رێگربووه له به‌رده‌وام بوونیان له کردنه‌وه‌ى خولى تۆپى پێ بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌کان.