ئاب 12, 2020 22:49 Asia/Tehran
  • فستیڤاڵی مێلواری، ھه‌نگاوی دوھەم ، دوو ھەنگاو بەرەو پێشەوە

دوھەمین فستیڤاڵی شێعری کوردیی خوڕاسان سەرەنجام بە کۆتایی ھاتنی داوەریی و دەست نیشانکردنی کەسانی سەرکەوتوو ، کۆتایی بە کاری خۆی ھێنا .

گرنگترین بابەت لە بارەی خولی دوھەمی مێلواری ،  ئەوە بوو کە جیا لە شێعر ، کورتە چێرۆکیشی دەگرتەوە .

لەو فستیڤاڵە بە بەراورد لە گەڵ دەورەی یەکەم ، ئاستی بەرھەمەکان گەشەی بەرچاوی ھەبوو .

شاعیران و نوسەرانی کوردی خوڕاسان نیشانیان داوە بابەتی رێنوسی دروستی زمانی دایک ، بۆیان گرنگە .

داوەرانی بەشی چیرۆک ، دوکتور سارا وەتەن دوست ، مامۆستا عەزیز نیعمەتی و بەرات قەوی ئەندام ( لە میدیاکارانی کەناڵی سەحەری کوردی) بوون .

لە بەشی ھۆنراوەدا د. حەسەن روشان  ، مامۆستا عەلی حەیدەری ، مامۆستا محەمەد تەقەوی ، د. سادق فەرھادی و   شاعیر عەلیڕەزا سپاھی لایین داوەر بوون .

سەرپەیڤ