ئیبراهیمۆڤیچ گرێبەستەکەى نوێ دەکاتەوە
ئهیلوول 02, 2020 17:41 Asia/Tehran
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی «ئەیسی میلان» گەڕایەوە ئیتاڵیا.
میدیاکانى ئیتالیا ڕایانگەیاندووە: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە یانەکەی و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە رێگەی فرۆکەخانەی شاری میلانۆ گەڕایەوە ئیتاڵیا.
ئەم یاریزانە سوییدییە لە ئێستادا خەریکە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە و بە تەمایە واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات کە ماوەیەکە هەردوولا هەوڵی بۆ دەدەن.
زستانی رابردوو ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە رۆسێنەری کرد و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەشی یانەکەی ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرزی دیکە.