پێنج یانەی بەشداری قۆناغی ھەڵبژاردەی تۆپی سه‌رمێزی یانه نایابه‌کانی عێراق دیاری کران
پێنج یانە لە عێراقدا ھەلی ئەوەیان بۆ ڕەخسا ھەتا بگەنە قۆناغی ھەڵبژاردەی تۆپی سه‌رمێزی یانه نایابه‌کانی ئەم وڵاتە.
میدیا وەرزشییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، دوای ماوەیەک رکابه‌ری لە نێوان دە یانه‌ی به‌شداربوی یارییه‌کانی گروپی باکوری خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه نایابه‌کانی عێراق" دواجار ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج یانه‌یه ئاشکرابوو که بۆ قۆناغی ھەڵبژارده و کۆتایی خوله‌که سه‌رکه‌وتن.
دوایین یاریی ئه‌م قۆناغه‌ش یاریی لوتکه‌ی نێوان هه‌ردووک یانه‌ی «برایه‌تی» و «سلێمانی» بووە که سەرکەوتووەکەیان ده‌بووه خاوه‌ن پله‌ی یه‌که‌م و دۆراویش پله‌ی سێیه‌می تەرخان دەکرد.
دوای ٣کاژێر رکابه‌ری و یاریکردنی یاریزانانی هه‌ردووک یانه‌ی «برایه‌تی» و «سلێمانی» ، دواجار یاریزانانی یانه‌ی «سلێمانی» توانیان یارییه‌که به زه‌حمه‌ت و به ئه‌نجامی (٣ - ٢) له یانه‌ی برایه‌تی ببه‌نه‌وه.
ڕێزبه‌ندیی هه‌ر پێنج یانه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ی قۆناغی ھەڵبژاردهی عێراق بریتین له یەکەم یانه‌ی سلێمانی. دووھەم یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی. سێھەم یانه‌ی برایه‌تی.چوارەم یانه‌ی نه‌فتی شیمال و پێنجەم یانه‌ی ئه‌کاد.