خەلعەتبەری: بەوپەڕی ھێزەوە بەرەوڕووی «شەبابی ئەلئەھلی» دەبینەوە
یاریزانی تیپی تۆپی پێی «شەھر خۆدڕۆ» وتی: سبەینێ بەوپەڕی ھێزەوە دەچینە مەیدانەوە ھەتا سێ خاڵی تەواو بەدەست بێنین و بە یەکەم سەرکەوتنی خۆمان لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بگەین.
«موحەممەد ڕەزا خەلعەتبەری» لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەرلە یارییەکەی «شەھر خۆدڕۆ» و «شەبابی ئەلئەھلی» وتی: یارییەکی قورسمان لە بەردەم دایە، چونکو بەوپەڕی سەر سوڕمانەوە یەکەم یلاریمان بەو تیپە دۆڕاند.
ناوبراو وتیشی: شەھرخۆدڕۆ یاریزانی لاوو باشی لە بەردەست دایە کە دەتوانن بە ئاسانی یارمەتیی داھاتووی تیپەکە بدەن. ئەوانە بۆ ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا زۆر بە ئامانج و مەبەستمەندن.
وتیشی: سبەینێ بەوپەڕی ھێزەوە دەچینە مەیدانەوە ھەتا سێ خاڵی تەواو بەدەست بێنین و بە یەکەم سەرکەوتنی خۆمان لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بگەین.
خەلعەتبەری وتیشی: وەکو کاپیتانی شەھرخودڕۆ لە سەرمە یارمەتیی لاوەکان بدەم ھەتا باشترین بارییان لە زەوینی کێبەرکێکەدا لێ ببیندرێت.