ناوی تەواوی «کەنداوی فارس» بە کار بێنن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386608-ناوی_تەواوی_کەنداوی_فارس_بە_کار_بێنن
بەڕێوەبەری تیپی تۆپی پێی یانەی پێرسپۆلیس لە نامەیەک دا بۆ کۆنفیدراسیۆنی ئاسیا داوای لێکردوون ھەتا پەڕەی تویتێری ( AFC ) ھەڵەکانی ساغ بکرێنەوەو ناوی تۆکمەوتەواوی «کەنداوی فارس» بەکار بھێندرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2020 13:11 Asia/Tehran
  • ناوی تەواوی «کەنداوی فارس» بە کار بێنن

بەڕێوەبەری تیپی تۆپی پێی یانەی پێرسپۆلیس لە نامەیەک دا بۆ کۆنفیدراسیۆنی ئاسیا داوای لێکردوون ھەتا پەڕەی تویتێری ( AFC ) ھەڵەکانی ساغ بکرێنەوەو ناوی تۆکمەوتەواوی «کەنداوی فارس» بەکار بھێندرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا بە گێڕانەوە لە بانەی پێرسپۆلیس، لەم نامەیەدا ھاتووە: بە سەرنجدانی ئەو وتووێژەی کە بەرلە کێبەرکێی نێوان پێرسپۆلیس و ئەلتەعاون بە ھۆی «حەمید موتەھھەری» گەورە ڕاھێنی تیپی پێرسپۆلیس ئەنجامی گرت، بە داخەوە لە پەرەی توییتێری کۆنفیدراسیۆنەکەو ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیای ٢٠٢٠ و ھەروەھا پەڕەی فەرمیی کۆنفدراسیۆنەکە لە ئینیستاگرام دا لە باتی بەکار ھێنرانی ناوی تۆکمە «کەنداوی فارس» لە وشەی «کەنداو»ی پەتی کەڵک وەرگیراوە کە ئەمەش بابەتێکی سەیرە.

لە درێژەی نامەکەدا ھاتووە: ئەم بابەتە لەگەڵ ناڕەزامەندیی خەڵک و بەکارھێنەرانی ئێرانی بەرەوڕوو بووەتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەنگ دانەوەیەکی بەربڵاوی ھەبووە.

یاریی پێرسپۆلیس و ئەلتەعاون ڕۆژی سێ شەممە بە سەرکەوتنی یەک بە سیفر بە قازانجی جلسوورەکانی ئێران لە دەوحەی قەتەر کۆتایی پێ ھات.