ئێران یەکێک لە 10 وڵاتی باڵادەستی وەرزشە ئێلێکترونیکەکان لە جهان دا
ئهیلوول 26, 2020 12:27 Asia/Tehran
دەبیری ئەنجومەنی یارییە ئێلکترونیکەکان ڕایگەیاند ئێران لە نێوان وەرزشە ئێلکترونیکەکان و ڕوباتیک و هۆشی دەستکردی جیهانی لە نێوان 10 وڵاتی سەرتر دایە .
لوقمان شاوەرانی وتی : وەرزشوانانی ئێرانی چالاک لە یارییە ئیێکترونیکەکانی ئێران بە تایبەت لە تۆپی پێی سایبێری خاوەنی پلەی جیهانین .
دەبیری ئەنجومەنی یارییە ئەلکترونیکیەکانی ئێران وتیشی ساڵی ڕابردوو حەسەن پاجانی لە لقی توپی پێ بوو بە پاڵەوانی جیهان و ئەمساڵیش مەسیح موحافزەکار بوو بە دووهەمی جیهان.
قۆناغی یەکەمی کێبەرکێیەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی وەرزشەکانی ئێلکترونیکی ئێران لە تاوەری میلادی تاران بەڕێوە چوو.
خولی دووهەمی کێبەرکێیەکانی هەڵبژرادەی نیشتمانی یارییەکانی ئەلکترونیک خەزەڵوەری ئەمساڵ لە تاران بەڕێوە دەچێت .
سەرپەیڤ