درەوشانەوەی یاریزانانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لە یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا
بە پێی راگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC)، ، شەش یاریزانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لەپێکھاتەی ھەڵبژێزدراوی قۆناغی چارەکە کۆتایی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیادان .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ماڵپەڕی AFC لە ھەر قۆناغێک لە یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا دەست ئەداتە ناساندنی باشترینەکانی یاریزانان و پێکھاتەی ھەڵبژێردراو و ئەم جاریش دوای کۆتایی قۆناغی چوارەمی کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا، پێکھاتەیەکی 11 کەسی بڵاوکردەوە کە تێیدا 6 یاریزانی پێرسپۆلیسی ئێران دەبینرێن .
حامد لَک، محمدحسین کنعانیزادگان، سعید آقایی، کمال کامیابینیا، بشار رَسَن و عیسی آلکثیر 6 یاریزانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانن کە لەو پێکھاتەیەدا ناویان ھەیە .
عبدالله مادو، سلطان الغنام، خالد الغنام، عبدالماجد السلیهیم و پیتی مارتینز یش 5 یاریزانی دیکەی ئەو پێکھاتەن و لە یانەی ئەننەسری عەرەبستانن .
یانەکانی پێرسپۆلیس و ئەننسەر ئەمڕۆ شەممە لە قۆناغی پێش کۆتایی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە .