دەوڵەتی عێراق مۆڵەتی فەرمی دەدات بە «حەشدی شەعبی» بۆ دامەزراندنی یانەیەکی وەرزشی
دەوڵەتی عێراق بە شێوەی فەرمی مۆڵەت بە ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی دەدات ھەتا یانەیەکی وەرزشی دامەزرێنێت و بەشداریی چالاکییە نێونەتەوەییەکانیش بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیا وەرزشییەکانی عێراق، رۆژی چوارشەممە ٤ـی تشرینی دوەم وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق مۆڵەتی فەرمیی دامەزراندنی یانەیەکی وەرزشی بەخشی بەناوی «حەشدی وەرزشی» و بەگوێرەی مۆڵەتەکەش ئەو یانەیە دەتوانێت بەشداری چالاکییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بکات.
وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق لەدوایین بڕیاری دا کە رۆژی چوارشەممە ٤ـی تشرینی دووەم دەرچووە و وێنەیەکی لە دەزگاکانی راگەیاندن دا بڵاو بووەتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە، رەزامەندن بە دامەزراندنی یانەی وەرزشیی «حەشدی وەرزشی» و ئەو یانەیە دەتوانێت بە سەربەخۆیی چالاکییەکانی خۆی ئەنجام بدات.
لە مۆڵەتە فەرمییەکەی ئەم وەزارەتخانەیەی عێراق دا دووپات لەوەش کراوەتەوە کە، یانەی وەرزشیی «حەشدی وەرزشی» دەتوانێت بەشداربێت لەو پێشبڕکێ و چالاکییە وەرزشیانەی کە کە لە ناوخۆی عێراق و دەرەوە بەڕێوە دەچن.