کانونی دوھەم 08, 2021 14:31 Asia/Tehran
  • «لەک» بوو بە باشترین گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا

گۆڵپارێزەکەی تیپی تۆپی پێی «پێرسپۆلیس» وەک باشترین گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دیاری کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە ڕاوەرگرتنێکدا داوای لەکاربەرانی خۆی کرد کەدەنگ بەباشترین گۆڵپارێزی  ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠  بدەن. لە کۆتایی ڕاوەرگرتنەکەدا «حامید لەک» وەک باشترین گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە ڕوانگەی بەردەنگانی ماڵپەڕی «AFC» دیاری کرا.

«لەک» لەسەدا ٨٦ی دەنگەکانی ئەم ڕاوەرگرتنەی بە خۆی تەرخان دا. «جو سوھوک» لە «ئۆڵسان ھیوندای» بە دەستخستنی لە سەدا ٧ پۆیینت ٢٦ و «بێرد جۆنز» لە «ئەلنەسر»ەوە بە مسۆگەر کردنی لە سەدا ٤ پۆیینت ٣٩ش کەوتنە ڕیزەکانی دووھەم و سێھەمی ئەم ڕاوەرگرتنەوە.

«لەک» ھلوڕێ لەگەڵ تیپی تۆپی پێی «پێرس پۆلیس» توانی ڕێی لە فیناڵی  ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بکەوێت. ململانێی فیناڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە نێوان دوو یانەی «پێرسپۆلیس»و «ئۆڵسان ھیوندای» کۆریای باشووری لە قەتەردا بەڕێوە برا کە لە ئەنجام دا تیپی «ئۆڵسان»توانی بە دوو گۆڵ لە بەرامبەر یەک گۆڵ شکست بە نوێنەرەکەی ئێران بھێنێ و ببێتە پاڵەوان. 

 

سەرپەیڤ