کانونی دوھەم 31, 2021 08:38 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنێکی ناوازە بۆ خانمە وەرزشوانێکی کوردستانی

ڕۆژان کەریمی، یەکەم ژنی کوردستانییە کە بەڵگەنامەی پاسەوانیی تەشریفاتی یان (بادیگاردی) وەرگرت.

 

 

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆژان کەریمی یەکەم ژنی کوردستانییە کە بە وەرگرتنی مۆڵەتی  ڕاهێنەری لە شەش لقی وەرزشیدا، توانی ببێتە خاوەن بەڵگەنامەی سەرەتایی بادیگاردیی لە کوردستان.

ڕۆژان لە ١٢ ساڵییەوە چالاکی وەرزشی خۆی دەست پێکردووە و لە شەش لقی وەرزشیی وەکوو ڕاهێنانی جەستەیی، کاراتە، ژیمناستیک، تیروکەوان، شمشێر و لەش جوانی چالاک بووە و لە تەمەنی 37 ساڵاندا وەکوو یەکەم ژنی کوردستانی  مۆڵەتی بادیگاردی پێ بەخشراوە.

ئەم ژنە وەرزشوانە لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس وتوویەتی : لە گەڵ ژمارەیەک هاوڕێی خۆیدا توانیویانە لیژنەی شمشێروانیی کوردستان دووبارە چالاک بکەنەوە و لە ئاستی ئێران دا سەرکە تن وەدەست بێنن.

 

 

سەرپەیڤ