شوبات 27, 2021 07:17 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی تازەلاوێکی کوردستانی لە یاری شەترەنج لە ئاستی ئێران

یاریزانێکی تازەلاوی کوردستانی بە شکست دانی ڕکابەرەکانی توانی پلەی دووهەمی پاڵەوانێتی کێبڕکێی ئێران لە ئاستی تەمەنی ژێر هەشت ساڵان وەدەست بهێنێت.

ئایهان ڕەهبەر، یاریزانی شەترەنجی خاوەن بەھرەی کوردستانی لە کێبڕکێیە ئۆنلاینەکانی ئێران پلەی دووهەمی ئاستی تەمەنی ژێر هەشت ساڵانی وەدەست هێنا.

ئەو یاریزانە کوردستانییە بە دەست خستنی ئەو پلەیە لەلایەن فیدراسیۆنەوە بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی بانگهێشت کرا.

شیاوی باسە، ئەو کێبڕکێیانە بە ئامادە بوونی 171 کەس لە سەرتاسەری ئێران بە شێوازی سویسی بەڕێوە چوو و قۆناغی کۆتایی بە بەشداری 16 یاریزان بە شێوەی دەورەیی بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ