ئادار 08, 2021 00:23 Asia/Tehran
  • فووتساڵی قوتابیانی پارێزگەی کوردستان پلەی دووەمی ئێرانی وەدەستهێنا

فووتساڵی قوتابیانی پارێزگەی کوردستان پلەی دووهەمی فووتساڵی پاڵەوانەتیی قوتابیانی وڵاتی بە دەست هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەفشین خۆشگوار ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی: لەم یاریانەدا کە بە میوانداری پارێزگەی ئەلبورز بەڕێوە چوو، یانەی  پارێزگەی کوردستان پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کێبەرکێ وەرزشییەکانی قوتابیانی وڵات ئەمساڵ بە هۆی کۆرۆنا بە شێوەی  ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت، وتی: بەم شێوەیە هەموو یانەکان ڤیدیۆکانی خۆیان بۆ فێدراسیۆن دەنێرن و کار و ڕەوتی هەموو یانەکان لە لایەن داوەرانەوە لێک ئەدرێتەوە و یانەی سەرترهەڵدەبژێرن.

خۆشگوار وتیشی: تا ئێستا دوو یاری فووتساڵ و یاری گوریس بەڕێوە چووە کە کوردستان لە فووتساڵ پلەی دووهەمی بە دەست هێنا و ڕاهێنانی یانەکە لە ئەستۆی ئیرەج ڕەنجگەر و شاهۆ کەریمی بووە و سەید موحسین حسێنی، سیروان شەریعەتی، سارۆ زەندی، محەمەد جەعفەری خرۆسە، میلاد شەریفی و سارۆ کەریمی یاریزانانی یانەکە بوون.

سەرپەیڤ