ئادار 10, 2021 15:05 Asia/Tehran
  • بانە بوو بە پاڵەوانی کێش ھەڵگرتنی گیانبازانی پارێزگای کوردستان

بانە بە دەستخستنی ٩٣ خاڵ بوو بە پاڵەوانی کێش ھەڵگرتنی گیانبازانی پارێزگای کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کێبەرکێی ھەڵبژاردنی نێوخۆی وڵات ڕۆژی سێ شەممە لە ھۆڵی ئازادەکانی بانە بە بەشداریی ٢٥کەس لە وەرزشوانانی گیانباز لە شارە جۆربەجۆرەکانی پارێزگاکە بەڕێوە چوو.

سەرۆکی لێژنەی کێش ھەڵگرتنی گیانبازانی شارستانی بانە لە پەراوێزی ئەم کێبەرکێیانەدا لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا، ڕایگەیاند: کێبەرکێی ھەڵبژاردنی کێش ھەڵگرتنی گیانیازانی کوردستان لە ئاستی وڵات دا بە بەشداریی ٢٥ وەرزشوانی گیانباز لە قەواخی پێنج تیپ دا لە ھۆڵی وەرزشیی ئازادەکانی بانە بەڕێوە برا.

«ڕەحمان ئەحمەدی» وتیشی: لەم کێبەرکێیانەدا بانە بە ٩٣ خاڵ پلەی یەکەم، سنە بە ٨٨ خاڵ پلەی دووھەم و شەقز بە ٣١ خاڵ پلەی سێھەمیان مسۆگەر کرد.

وتیشی: پاڵەوانانی ئەم کێبەرکێیانە وەک تیپی کێش ھەڵگرتنی کوردستان لە کێبەرکێی کێش ھەڵگرتنی وڵات دا بەشداریی دەکەن.

ئەحمەدی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم کێبەرکێیانە بە بۆنەی ڕۆژی گیانبازان و ڕۆژی شەھیدان بەرپاکرا و وەرزشوانانی شارەکانی بانە، سنە، سەقز، بیجاڕو مەریوان بەشدارییان تیادا کرد کە لەم ناوەدا بانە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا.

سەرپەیڤ